تەقینەوەک لە چەمچەماڵ رویدا

کەمێک لەمەوبەر تەقینەوەک لە چەمچەماڵ رویدا و "سپی" زانیاری ئاشکرادەکات.

پەیامنێری سپی میدیا لە چەمچەماڵ رایگەیاند کەمێک لەمەوبەر لە گەرەکی پیریادیەکان نزیک گرتن و گواستنەوەی چەمچەماڵ تەقینەوەیەک روویداوە و بەهۆیەوە دەستبەجێ سێ منداڵ مردوون.

پەامنێری سپی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد تا ئێستا نازانرێت چ جۆرە بۆمبێک بووە و دەزگا ئەمنیەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە،  تەرمی هەر سێ منداڵەکە ڕەوانەى پزیشکى دادوەری سلێمانى کراون.

ئەو سێ منداڵەش دوانیان لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٦ و یەکێکیان لەدایکبووى ساڵی ٢٠٠٩  بوون.


ئاری فاتیح



PM:04:19:11/01/2018