کەسێک کوژراو کەسێک بریندار کرا

 

لەچەمچەماڵ پاش تەواو بونی نوێژی ھەینی تەقە لەدوو ھاوڵاتی دەکرێت یەکیان دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات ئەوی تریشیان بریندار دەبێت.


پەیامنێری سپی میدیا لەچەمچەماڵەوە رایگەیاند کە رووداوەکە لەگەرەگی پیریادیەکان بووە لەمزگەوتی مەلا سامان پاش تەواو بونی نوێژی ھەینی تەقە لە دوو ھاوڵاتی کراوە.

پەیامنێری "سپی" لەشوێنی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند یەکێک لەو دوو هاوڵاتیە بریندار بووە و ئەوی دیکەیان بەناو عەبدول وەھاب حەمە شەریف، تەمەن ٦٧ ساڵ گیانی لەدەست داوە.

دکتۆر ئەیوب، جێگری بەرێوبەری نەخۆشخانەی شەھید پێشڕەو ھەواڵەکەی بۆ سپی میدیا پشت راستکردەوە و  وتی "تەرمی کوژراوەکە  رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە".

هەر دوێنێ لە هەمان گەڕەک کاتژمێر 3:30ی دوانیوەڕۆی گوللە هاوانێک لەناو زبڵدانکێدا بە سێ منداڵدا تەقیوەتەوەوە و بەهۆیەوە هەرسێکیان گیانیان لە دەست دا.

ئاری فاتیح



PM:01:36:12/01/2018