برینداری ڕووداوەکەی چەمچەماڵ گیانی لەدەستدا

 

دوای ئەوەی بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە دوای نوێژی کەسێک کوژرا و کەسێکیش برینداربوو، کەمێک لەمەوبەر بریندارەکەش گیانی لەدەستدا.


نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەچەمچەمال پاش تەواو بونی نوێژی ھەینی تەقە لەدوو ھاوڵاتی دەکرێت یەکیان دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات ئەوی تریشیان بریندار دەبێت.

پەیامنێری سپی میدیا ڕایگەیاند کەمێک لەمەوبەر بریندارەکەش کە پیاوێکی تەمەن 43 ساڵە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرابوو گیانی لەدەستداوە.

رووداوەکە لەگەرەگی پیریادیەکان بووە پاش تەواو بونی نوێژی ھەینی تەقە دەستڕێژی گوللە بەناو هاوڵاتیاندا کراوە و تا ئێستاش تەقەکەرەکان دەستگیر نەکراون.

هەر دوێنێ لە هەمان گەڕەک کاتژمێر 3:30ی دوانیوەڕۆی گوللە هاوانێک لەناو زبڵدانکێدا بە سێ منداڵدا تەقیوەتەوەوە و بەهۆیەوە هەرسێکیان گیانیان لە دەست دا.

ئاری فاتیح



PM:04:26:12/01/2018