وەفدی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، راگەیاندراوێك لەبارەی ئەنجامی سەردانەكەیان بڵاودەكاتەوە و سوپاسی حەیدەر عەبادی دەكات.
وەفدەكەی هەرێمی كوردستان، كە ئەمڕۆ ، بەسەرۆكایەتیی كەریم شنگالی سەردانی بەغدای كرد، راگەیاندراوێكی لەبارەی ئەنجامی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ وەفدی عیراق بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "به‌ڕێز كه‌ریم سنجاری سوپاس و پێزانینی خۆی پێڕاگه‌یاندن بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به چارسهرهكردنی ئه‌و دۆسیه ههڵپهسێردراوانهو به‌و شێوه‌ی كه خزمه‌تی ته‌واوی عێراق بكات وه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكات كه روویداوه له هه‌رێمی كوردستان".
دەقی راگەیاندراوەكە:
به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره(137) ساڵی 2017 كه به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی لێژنه‌یه‌كی باڵای به‌و فه‌رمانه دروستكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هونه‌رییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی به‌نداوه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه رێككه‌وتی 13/01/2018، وه‌فدێك له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز كه‌ریم سنجاری (وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم) سه‌ردانی به‌غدای كرد.
به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی عێراق قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی له‌كه‌شێكی دۆستانه‌دا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی كرد له‌نێوان شاندی هه‌رێم و لێژنه‌ی باڵا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌ستنی ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه و وه به‌خێرهاتنی شاندی هه‌رێمی كوردستانی كرد وه سڵاوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌شاندی هه‌رێم راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ی گرنگی تاوتوێكردنی ئه‌و كێشانه كه له‌بواری ده‌روازه سنوورییه‌كان و گومرگ و فڕۆكه‌خانه‌كان، وه به‌ڕێوه‌بردنی به‌نداوه‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و یاسا فیدڕالییه‌كان.
هه‌روه‌ها پێداگرتنی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆسیانه و گێڕانه‌وه‌ی چالاكییه‌كان بۆ ئه‌و داموده‌زگا و دامه‌زراوانه.
له‌لای خۆیه‌وه به‌ڕێز كه‌ریم سنجاری سوپاس و پێزانینی خۆی پێڕاگه‌یاندن بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به چارسهرهكردنی ئه‌و دۆسیه ههڵپهسێردراوانهو به‌و شێوه‌ی كه خزمه‌تی ته‌واوی عێراق بكات وه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكات كه روویداوه له هه‌رێمی كوردستان.