تەقینەوەکەی بەغدا سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کردە ئامانج

تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە بەغداد روویدا و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا دەڵێت "لە تەقینەوەكەدا كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی كراوەتە ئامانج".


ریاز عەزاز، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بە غدا لە لێدوانێكیدا رایگەیاند تەقینەوە خۆكوژییەكەی گۆڕەپانی عەدەنی باكوری بەغدا كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ئەویان كردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە پاسەوانێكی كوژراوەو چوار پاسەوانی دیكەش بریندار بوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لەگۆڕەپانی عەدەن لە باشووری شاری بەغدای پایتەختی عێراق تەقینەوەیەكی خۆكوژی روویدا و لە ئاكامدا دوو كەس كوژراون و چوار كەسی دیكەش بریندار بوون.

هاوکات وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند لەكاتی پووچەڵكردنەوەی پەلامارێكی خۆكوژیدا لە گۆڕەپانی عەدەن، چەند كەسێك بریندار بوون.



PM:09:24:13/01/2018