سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، دژی هه‌ر جۆره دواخستنێكی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌مساڵی عێراقن و دەبێت لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت.
دوای ڕێکنەکەوتنی لەگەڵ عەبادی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا نوری مالكی سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه ڕایگه‌یاند، "حزبه‌كه‌مان دژی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه، ده‌بێت له‌و واده‌یه‌دا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت كه دیاریكراوه".
نوری مالكی ڕاشیگه‌یاند، "هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ش ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخه‌ن".
نوری مالكی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌شداریكردنی لیسته‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی حزبی ده‌عوه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ناوی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕاگه‌یاند، هاوكات حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش به‌لیستێك به‌ناوی سهركهوتنو چاكسازی، به‌شداریكردنی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵ ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه حزبی دەعوەی ئیسلامی ڕایگەیاند بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق ناكات و سەركردە و ئەندامەكانیشی سەرپشك كرد بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییە جیاجیاكان.