بوومەلەرزەیەک هەڵبجەی هەژاند
وینە.. ئەرشیف
ئێوارەی ئەمڕۆ ١٤ ی کانوونی دووەم کاژمێر ٥:٢٢ بوومەلەرزەیەک لە نزیک هەڵبجە روویداو شارەکەی هەژاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هێزی بوومەلەرزەکە ٣،٣ رێختەر بووەو، لەقولآیی ٨ کم ەوە بووە لە رووی زەویەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شوێنی بوومەلەرزەکە ١٨ کم دوور بووە لە سەنتەری شاری هەڵەبجەوە.
لە رۆژی ١٢ ی تشرینی دووەمدا بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ناوچەکانی کرماشان و گەرمیان و دەربەندیخان و هەڵبجەی داو لەئەنجامدا زیانێکی گەورەی گیانی و مادی لێکەوتەوەو لەو ساتەوە بەسەدان بوولەرزەی بچووک لەو ناوچانە روویانداوە.
PM:07:16:14/01/2018