شەڕ لەنێوان هێزێکی دژە تیرۆر و ئەو کۆمپانیایەی قۆنتەراتچی بەنیدخانەی فیدراڵی چەمچەماڵن روودەدات

 شەوی رابردوو شەڕ لەنێوان دژە تیرۆر و ئەو کۆمپانیایەی قۆنتەراتچی بەندیخانەی فیدراڵی چەمچەماڵن کە لەلایەن کوڕەکانی کوێخا موبارەکەوە سەرپەرشتی دەکرێت، روودەدات و پێشمەرگەیەک گیان لەدەستدەدات.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار بە سپی راگەیاند" لە چەمچەماڵ شەوی رابردوو ١٤/١٥ کانوونی دووەم بۆ ماوەیەک شەڕ لە نێوان هێزێکی دژە تیرۆری یەکێتی و ئەو کۆمپانیایەی کە قۆنتەراتی بەندیخانەی فیدراڵی گرتووە کە لەلایەن مناڵەکانی کوێخا موبارەک کەسایەتی ناسراوی ئەو ناوچەیەیە سەرپەرشتی دەکات، روودەدات و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک کە سەر بە کۆمپانییاکەن دەکوژرێت".

ئەو سەرچاوەیە بۆ سپی ئاشکرا کرد کە ئەو پێشمەرگەیەی کوژراوە ئامر فەوجەو لە هێزەکانی کۆسرەت رەسوڵ و کوڕی نازمی حەمەی سلێمانە کە شەهیدی دیاری یەکێتییە. هەروەها سێ کەسی تریش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان سپی، شەڕەکە لە سەر گواستنەوەی زیندانەکان بووە بۆ بەنیدخانەی سوێ لە رۆژئاوای شاری سلێمانی، کە ماوەیەکە ئەو زیندانیانە کە سەر بە حکومەتی عێراقەو زۆریان بەتاوانی تیرۆر دەستگیرکراون دەگووازرێنەوە بۆ بندیخانەی سوسێ، بەڵام بەبیانووی ئەوەی ئەو کۆمپانیایە ٣٠٠ ملیۆن دیناری لای حکومەتی عێراقە رێگایان گرتووە لە گواستنەوەی زیندانییەکان و بەمەش شەڕی بۆ نزیەکی ٣٥ خوولەکە لەنێوان چەکدارەکانی سەر بەو کۆمپانیایە لەگەڵ ‌هێزەکانی دژە تیرۆر روویداوە.
خەرجی هەموو ئەو بەنیدخانەیە لەلایەن حکومەتی عێراقە دابین دەکرێت.



AM:09:33:15/01/2018