چەمچەماڵ.. نۆ كەس دەستگیر كران

پۆلیسی دارستان نۆ ڕاوچی لەسنووری قەزای چەمچەماڵ دەستگیر كرد و ڕادەستی یاسایان دەكات.

لەوبارەیەوە عەقید هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند "لەپێناو پارێزگاریكردن لە ئاژەڵ و باڵندە كێویەكان و پاراستنی سروشت و ژینگەی سنورەكەیان مەفرەزەیەكی هاوبەشی بارەگای بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ و بنكەی شۆرش توانیان لە دەرچونێكی مەیدانیدا  9 ڕاوچی دەستگیربكەن كە بەمەبەستی ڕاوكردن هاتبوونە سنوورەكە".

هاوكات دەستگیرا بەسەر چوار تاپڕ و پێنج لایتی دەستی و توڕێكی دەستیدا و ئەو كەسانەشی دەستگیركراون ڕادەستی دادگا كراون.

ئاری فاتیح




PM:01:46:16/01/2018