ئەردۆغان کاتی هێرشکردنە سەر عەفرینی ئاشکراکرد

سەرۆک کۆماری تورکیا سەرسوڕمانی خۆی لە "بێدەنگی" ناتۆ نیشاندا و ڕایگەیاند لە چەند ڕۆژی داهاتودا پرۆسەی سەربازی لە عەفرین و مەنبج دەستپێدەکەن.


رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بە پاڵپشتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن پرۆسەی سەربازی لە عەفرین و مەنبج دەستپێدەکەن.

ئەردۆغان لە وتەیەکی لەبەردەم کوتلەی پەرلەمانی حزبەکەی لە پەرلەمانی تورکیا لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بە پاڵپشتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن پرۆسەی سەربازی لە عەفرین و مەنبج دەستپێدەکەن، وتیشی "لە ماوەیەکی کورتدا لانەی تیرۆر لە عەفرین و مەنبج لەناودەبەین".

هەروەها سەرسوڕمانی خۆی لە بێدەنگی هاوپەیمانێتی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) نیشاندا بەرانبەر بەو مەترسییانەی بەوتەی خۆی رووبەرووی تورکیا بوونەتەوە.

وتەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا لەچوارچێوەی کاردانەوەکانی تورکیا دێت بەرانبەر هەوڵەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ پێکهێنانی هێزێکی ٣٠ هەزارچەکداری لە رۆژئاوای کوردستان.



PM:04:37:16/01/2018