هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عفرین له ده‌ره‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌وانه.
ریان دیلون وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند، "ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سوپای توركیا ئۆپراسیۆنی تێدا ئه‌نجامده‌دات له ده‌ره‌وه‌ی سنووری به‌رپرسیارێتی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه".
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن)، وەک کەناڵی "رووسیا الیوم" بڵاویکردۆتەوە، داوایكردووە، گرژییه‌كان خاو بكرێنه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه سه‌رۆكی كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر شاری عفرین و وێرانكردنی شاره‌كه ده‌كات، ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده خۆی راده‌ستی سوپای توركیا نه‌كات.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه توركیا ده‌ستیكردووه به تۆپبارانكردنی شاره‌كه و ناردنی هێزی زه‌مینی و ئاماده‌كاری بۆ هێرشی كتوپڕ‌و زۆربەی لێدوانەکانی بەرپرسانی تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە کۆتایی ئەم هەفتەیە هێرشەکانیان بۆ سەر عەفرین و ناوچەکانی دەوروبەری و شاری منبەج دەستپێدەکەن.