لیژنه‌ی وردبینی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان له‌گه‌ڵ عیراق ئاشكراده‌كات و داوا له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش ده‌كرێت موچه به‌ته‌واوی بدرێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگەیەندراوی لیژنه‌ی وردبینی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ "سپی میدیا" نێردراوه تیایدا هاتوه "ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 17 /1 /2018 كاتژمێر نۆی به‌یانی دوه‌م كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی وردبینی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده له‌وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق ئه‌نجامدرا".
سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "له‌كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵا‌و ڕاوێژكاری دارایی له‌وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ته‌ندروستی هه‌رێم و سه‌رۆكی لیژنه‌ی بایۆمه‌تری له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری دارایی له‌حكومه‌تی عیراق به‌شدارییان كرد".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، بڕیاردراوه تیمه‌كانی چاودێری دارایی عیراق كه پێكدێت له 16 وردبین، دابه‌شی چوار تیم بكرێن و هه‌فته‌ی داهاتوش سه‌ردانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكردن به‌پڕۆسه‌ی وردبینی لیستی موچه خۆرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت له‌ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی چه‌ند نمونه‌یه‌ك.
هه‌روه‌ك جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه، "لیژنه‌كه ڕه‌زامه‌ندی ده‌ڕبڕیوه له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشنیازی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پێدانی موچه‌یه‌كی ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كاری لیژنه‌ی وردبینی بۆ به‌ڕێز ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و په‌له‌كردن له‌پرۆسه‌كه‌و جه‌ختیشكرایه‌وه لیستی بایۆمه‌تری حكومه‌تی هه‌رێم بكرێت به‌بنه‌ما بۆ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".