دوو چالاکوانی مەدەنی بۆ ماوەیەک ڕادەگیرێن

دوو چالاکوانی دیاری شاری سلێمانی لەکاتی گەیاندنی هاوکاری و کۆمەک بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ئاسایشی مەرزی باشماخەوە دەستگیردەکرێن.


نزار محەمەد، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ بە هاوڕێیەتی مام زاهیر "باوکی شەهید سورکێو" بە ئامانجی گەیاندنی بڕێک هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێکەوتین بەرەو مەرزی باشماخ، بەڵام لەوی سەرەڕای ئەوەی ڕێگە نەدرا دەربازی سنور ببین چەند کاتژمێرێکیش لەلایەک ئاسایشەوە ڕاگیراین".

نزار محەمەد، ئەوەشی ئاشکراکرد سەرەڕای ڕاگرتنیان بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر ئاسایش بڕی دوو هەزار و هەشت سەد دۆلاری ئەوانی دەست بەسەردا گرتووە کە ئەوە بڕی ئەو هاوکاریەبوو کە بڕیاربوو بگەیەنرێتە زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکە.

ووتیشی "دوای ڕاگرتنمان بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر گەڕێنراینەوە بۆ سلێمانی".



PM:04:09:17/01/2018