لە هاوینی داهاتوو یانەی ریال مەدرید سێ گرێبەستی گەورە
ئەنجام دەدات و هێڵی پێشەوەی بەهێزتر دەکات.
رۆژنامەی مارکا بڵاوی دەکاتەوە پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ
مەدرید بڕیاریداوە هەرسێ یاریزان هازارد و نەیمار و لیڤاندۆڤسکی پەلکێشی قەڵای سپی
بکات و ریزەکانی یانەکەی پێ بەهێزتر بکات، بەهۆی ئەوەی ئەم وەرزە یانەکە ئاستی خراپ بووە.
پێرێز لیڤاندۆڤسکی بۆ شوێنی بنزیمە دەکڕێت و لە وەرزی داهاتووش
مانەوەی ئەو یاریزانە زەحمەتە هەروەها هازاردیش ئامانجی یانەی ریاڵ مەدرید و نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی نوێ بکاتەوە.