پەرلەمانتارێکی گۆڕان داوای یاسایی لەسەر بارزانی و تاڵەبانی تۆمار دەکات

لەسەر پێدانی پێدانی بڕی دوو ملیۆن دۆلار بە مەلا بەختیار و یەکێتی ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت،  سكاڵای‌ یاسایی‌ لەسەر نێچیرڤان بارزانی‌ سەرۆكی‌ حكومەت و جێگرەكەی‌ تۆمار كرد.


عەلی‌ حەمەساڵح، ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر وەرگرتنی‌ باج و گومرگی‌ نایاسایی‌ لە چەند شوێنێكی هەرێمی كوردستان و پێدانی بڕی دوو ملیۆن دۆلار بە مەلا بەختیار، سكاڵای‌ یاسایی‌ لەسەر نێچیرڤان بارزانی‌ سەرۆكی‌ حكومەت و جێگرەكەی‌ تۆمار كرد.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوەش دەكات، چوار خاڵی‌ گومرگی‌ نایاسایی‌ دانراون كە بەڕێوەبەری‌ گشتیی‌ گومرگ جەخت لەوە دەكاتەوە هیچ پەیوەندییەكی‌ بەوانەوە نییە و دەشڵێت "ئەمەش بە تەواوی‌ مانا وەرگرتنی‌ سەرانەیە لە خەڵك".

عەلی حەمەساڵح ئەوەشی خستۆتەڕوو، حكومەت باكی‌ بە خەڵك نییە چونكە ماوەی‌ 81 ڕۆژە یەك مووچەی‌ داوە و دەڵێت "لە كاتێكدا بەشی‌ زیاتر لە دوو مووچەش نەوتی‌ فرۆشتووە".



PM:09:44:17/01/2018