هێرشکرایە سەر گوندێک و کەسێک کوژرا

ژمارەیەک چەکدار کە پێدەچێت داعش بن، هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی جەدیدە لە سنوری قەرەتەپە و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک دەکوژن و دوو هاووڵاتی دیکەش دەفڕێنن.


محەمەد عومەر، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە ناحیەی قەرەتەپە ڕاگەیاند، ڕوداوەکە دوای نوێژی خەوتنان ڕوویداوە و ئەو چەکدارانە بە ئوتۆمبێلێکی تویۆتا پیکاب هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندەکە و هاوڵاتییەکیان بە ناوی "عەلی خەلیل" کوشتووە و بەر لەوەی هەڵبێت دوو هاووڵاتی دیکەشیان بە ناوەکانی "غێدان خەڵەف و ئەحمەد رەشید" کە لە نەتەوەی عەرەبن بۆ شوێنێکی نادیار فڕاندووە.

گوندی جەدیدە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ناحیەی قەرەتەپە بە دووری ٢٠ کیلۆمەتر.



PM:11:00:17/01/2018