حزبێکی دیکەی هەرێم کۆنگرە دەبەستێت

دوای ئەوەی مۆڵەتیان لە حکومەتی عێراق وەرگرت ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان کۆنگرەی دامەزراندنی دەبەستێت.


بێریڤان محەمەد، وتەبێژی کۆنگرەی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند دوای ئەوەی بە فەرمی مۆڵەتیان لە حکومەتی عێراق وەرگرت ئەمڕۆ  بە بەشداری نزیکەی هەزار ئەندام، کۆنگرەی حزبەکەیان دەبەستن.

کۆنگرەکە بە چاودێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەبێت و تێیدا پەیڕەوی ناوخۆ و سەرۆک و دەستەی بەڕێوەبردنی حزبەکە هەڵدەبژێرن.

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان کە بە باڵی باشووری پەکەکە هەژمار دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە دامەزراوە و پێش وەرگرتنی مۆڵەت، دوو کۆنگرەی دیکەیان بەستووە، بەڵام ئەمە یەکەم کۆنگرەی فەرمیە دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە حکومەتی عێراق.

لەماوەی ڕابردووشدا هەریەکە لە قەوارەی نەوەی نوێ و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە حکومەتی عێراق کۆنگرەیان بەست 



AM:11:25:19/01/2018