ڕوسیا هێزەکانی لە سنوری عەفرین کشاندەوە و بەم نزیکانە ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ ئەو شارە کوردیە دەستپێدەکات.
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند ئەمڕۆ ڕوسیا هێزەکانی لە سنوری عەفرین کشاندۆتەوە و ئەوەش وەک ئاماژەیەکە بۆ ڕێگەپێدان بە تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر عەفرین.
ژمارەی ئەو سەربازانەی رووسیا کە لەو شارەبوون ١٧٠ سەربازبوون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کشانەوەی هێزەکانی ڕوسیا بەمانای کردنەوەی کایەی ئاسمانی عەفرینە بۆ تورکیا کە لەژێر کۆنتڕۆڵی سوریادایە و بەوجۆرەش ڕێگە بۆ تورکیا خۆشدەکات تا لە ڕێگەی ئاسمانی و زەمینیەوە هێرش بکەنە سەر ئەو شارە کوردیە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد لە چەند کاتژمێری داهاتوودا زۆر تورکیا هێرش بکاتە سەر ئەو شارە کوردیە کە ماوەیەکە هەڕەشەی داگیرکردنی دەکات.
ئەو هەنگاوەی تورکیا دوای ئەوەدێت رۆژی پێنجشهممه، خهلوسی ئاكار، سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا و هاكان فیدان بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگیری توركیا "میت" سەردانی روسیا-یان كرد و لەگەڵ سێرگی شویغو وەزیری بەرگری ئەو كۆبوونەوە، بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆخی سوریا-یان تاوتوێ كردووە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا له لێدوانێكدا رایگەیاند، سەردانی هلوسی ئاكار سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا بۆ مۆسكۆ لە چوارچێوەی دانوستانەكاندا دێت لەگەڵ ڕوسیا و ئێراندا سەبارەت بە ڕێگە پێدانی فڕۆكەكانی توركیا تاوەكو بچنە ئاسمانی سوریاوە.
مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند "دەچینە ناو عەفرینەوە و ڕوسیا-ش ڕێگری لەوەناكات".