حاكم به‌ختیار عه‌لی سه‌رۆكی پێشووی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی دەڵێت" دیاره له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا كۆمه‌ڵێك شتی تر ڕوویانداوه كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی ترمان جوڵاند ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی تری نیگه‌ران كرد به‌تایبه‌ت ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدان ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش بۆ خۆی هۆكاربوبێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داواكاریه‌ی ئێمه بۆ دروست كردنی فشار تا دهسلهكاركێشانهوهكهمان له‌دوای ساڵێك قبوڵ بكرێت."
بەختیار عەلی سەرۆکی پێشووی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " من ناوی هیچ كه‌سێك ناڵێم به‌ڵام به‌رپرسی حیزبیشهو حكومیشه ههردوكیانن،له‌سه‌ر و وه‌زاره‌ت و ئه‌وانه‌وه‌ن،ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم له ئه‌نجامی ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌م دوایه‌دا جوڵاندمان ژماره‌یه‌كی زۆر ناوی به‌رپرسی باڵای تێدا بوو تا وای لێهات دادگا بانگیان بكات،دیاره ئه‌وانه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه(په‌سه‌ندكردنی داوای ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی دوای ساڵێك)."
ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی دۆسێیه‌كان،دادوه‌ر به‌ختیار عه‌لی وتی"ئێمه ژماره‌یه‌كی زۆر دۆسیه‌مان جوڵاندووه به‌تایبه‌ت مه‌له‌فی نه‌وت وه ئه‌و شیرینیانه‌ی باس ده‌كرێت،هه‌روه‌ها بابه‌تی چونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ته‌نكه‌ره نه‌وتانه‌ی كه‌داهاته‌كه‌ی دیار نیه،هه‌روه‌ها مه‌له‌فی ترمان هه‌بوو كه له‌كوردستان ئه‌مه هه‌یه به‌گشتی به‌ڵام ئێمه له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتمان له‌سلێمانی كارمان له‌سه‌ر كرد ئه‌ویش ئه‌و زه‌وییانه‌ی دراوه‌ته كۆمپانیاكان و هه‌ندێك كه‌س به نرخێكی زۆر ڕه‌مزی كه ئه‌م مه‌له‌فه ناوی چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای تێدابوو،وه‌هه‌روه‌ها بابه‌تی زیاده‌ڕه‌وی له‌سه‌ر موڵك و زه‌وی و زار وه بڕوانامه‌ی ساخته،واته هه‌ربابه‌تێك تاوانكاری و پێشێلی مافی گشتی تێدابووه ده‌توانین بڵێین ئێمه هه‌مویمان جوڵاندووه."
هه‌روه‌ها وتی"ئێمه هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌مان كۆكردۆته‌وه دواتر سكاڵامان جوڵاندووه،به‌ڵام له‌و دۆسێیانه بۆ نمونه فرۆشتنی نه‌وت به‌ته‌نكه‌ر چه‌نده فرۆشراوه به‌ڵام داهاته‌كه‌ی دیارنیه، هه‌رچه‌نده تائێستا بڕیاری دادگا نیه له‌وباره‌یه‌وه وه‌ك وتم ئه‌مانه سكاڵان و جوڵاندومانن،یاخود داگیركردنی زه‌وی و زار كه‌مه‌رج نیه به‌ته‌نها به‌رپرس بن،به‌ڵكو سكاڵامان له‌سه‌ر سێ هه‌زار كه‌س له‌وباره‌یه‌وه جوڵاندوه كه هاوڵاتی ئاسایی تێدایه له‌بابه‌تی زیاده‌ڕه‌وی له‌سه‌ر زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی."
له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا حاكم به‌ختیار داواكاری گشتی سلێمانی ئه‌وه‌شی وت"كه كێشه‌كان به‌ته‌نها ئه‌وه‌نین بڵێن دادگا كه‌مته‌رخه‌می تێدا كردووه به‌ڵكو كێشه‌ی گه‌وره‌مان جێ به‌جێ نه‌كردنی بڕیاره‌كانی دادگایه،یاخود ڕه‌زامه‌ندی نه‌نواندنی مه‌رجه‌ع،چونكه وه‌ك ده‌زانین له‌وڵاتێكدا ده‌ژین ئه‌وه‌نده‌ی چه‌ك و تفه‌نگ تێیدا حوكم ده‌كات كه‌متر یاسا حوكم ده‌كات،له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ندێك داموده‌زگا كه‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌یه ده‌توانێ بڕیاره‌كانی دادگا په‌ك بخات."
وتیشی"ئێمه زۆربه‌ی كاره‌كانی خۆمانمان كردووه به‌ڵام هه‌ندێك داموده‌زگا به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له‌ژێر كاریگه‌ری و هێزی خه‌ڵكی تر بوون بۆیه ئه‌و ئیشانه‌ی ئێمه‌ش كردومانه ناگاته ئه‌نجام."
حاكم به‌ختیار باسی له‌وه‌شكرد،له‌هه‌موو شت گرنگتر ئه‌وه‌یه كه له‌وڵاتێكدا بیت حكومه‌ت بڕوای به‌سه‌روه‌ری یاسا هه‌بێت ئه‌گه‌ر وابوایه ئه‌وكات هه‌موو بڕیاره‌كانی دادگا جێ به‌جێ ده‌كرا،به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌كوردستان چه‌ك و تفه‌نگ زیاتر حوكمی كرد و یاسا وه‌ك خۆی جێ به‌جێ نه‌كرا بۆیه ئه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی."
لەسەر سەرنجڕاکێشترین کەیس حاكم به‌ختیار وتووەیەتی"له‌م كاته‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌ی تۆ كتوپڕبوو بۆ من، ڕه‌نگه شتم زۆر بیرنهیهت كه بۆ من سه‌رنج ڕاكێش بوبێت،به‌ڵام ئێستا شتێكم بیركه‌وته‌وه كهسهیربوو لام ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو"ڕه‌نگه كۆمه‌ڵێك فه‌رمانبه‌ری بندیوار هه‌ن كه (سودانی و ئێرانی و لیبی)ن ئه‌مانه به فه‌رمانبه‌ر دامه‌زراون،وه هه‌ندێك خه‌ڵكیش هه‌ن عه‌ره‌بن و دامه‌زراون به وه‌زیری خانه‌نشین له‌هه‌رێمی كوردستان دیاره ئه‌مانه بندیوارن كه هه‌ر یه‌كسه‌ر دامه‌زراون و خانه‌نشین كراون به‌پله‌ی وه‌زیر كه هه‌ر وه‌زیریش نه‌بوون له‌كوردستان."
دادوه‌ر به‌ختیار عه‌لی ئه‌وه‌شی وت"ئێستا ژماره‌ی ئه‌و دۆسێیانهم لانیه كه‌ماوه‌ی دوو ساڵه جوڵاندومانن، ڕه‌نگه ژماره‌ی دۆسیه گرنگ نه‌بێت به‌ژماره چونكه بۆ نمونه له‌یه‌ك دۆسیه‌ی وه‌ك بندیوار سكاڵا له‌سه‌ر چوار هه‌زار كه‌س تۆمار كراوه،یا له‌یه‌ك دۆسیه‌ی زیاده‌ڕه‌وی سكاڵا له‌سه‌ر پێنج سه‌د كه‌س تۆماركراوه."