یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایگەیاند "ئەمشەو سوپای تورکیا هەوڵیانداوە بێنە خاکی عەفرینەوە، بەڵام هێزەکانیان وەڵامیان داونەتەوەو ناچار بە پاشەکشەیان کردووە."
یەپەگە لە هەژماری فەرمی یەپەگە خۆی بڵاویکردوەتەوە " ئەمشەو کاتژمێر 7:30 خولەک بەکاتی ناوخۆیی رۆژئاوای کوردستان، سوپای تورکیا لەڕێی ئوتومبێلە سەربازییەکانەوە لەڕێی ناوچەی بیلبیلێ هەوڵی داوە بچێتە ناو عەفرینەوە، "بەڵام هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە وەستاندویانن."
یەپەگە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو هێرشەی تورکیا لەڕێی گوندی بالیا-وە بووە و "دەستبەجێ هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە بەرپەرچیان داونەتەوەو سەربازەکان و ئوتومبێلە سەربازییەکانیان کشاونەتەوە."
ئەو راگەیاندراوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە کاتێکدایە کە ئەگەر زۆرە هێزەکانی تورکیا ئەمشەو هێرش بکاتە سەر شاری عفرین و سەرەتا بە هێزە ئیسلامیەکانی ناو بورکانی فورات هێرشەکە دەستپێدەکات.