هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەسەر هەواڵێکی سپی میدیا روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوەو دەڵێت" ئەو هەواڵەی سپی میدیا نا دروستە".
لەو روونکردنەوەیدا کە بەناوی نوسینگەی تایبەتی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە لە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە " دوای بڵاوبونه‌وه‌ی زانیاری نادروست له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری(سپی میدیا)دا، له‌سه‌ر هۆكاری دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له رۆژی 20ی كانوونی دووه‌می 2018 دا كه دراوه‌ته پاڵ خاتوو(هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)، به‌پێویستی ده‌زانین به‌هه‌موولایه‌كی رابگه‌یه‌نین كه جگه‌له‌وه‌ی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هیچ داوا و پێشنیازێكی بۆ دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی له‌و واده‌یه‌دا نه‌كردوه، هاوكات پێداگیری ده‌كات به‌منزیكانه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مدارانه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات به‌تایبه‌ت به‌دیاریكردنی رۆژی كۆنگره و هه‌نگاونان بۆ نوێبوونه‌وه یه‌كێتی".
شەوی رابردوو ماڵپەڕی سپی میدیا لە هەواڵێکدا لەسەر دواخستنی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی کە بڕیاربوو شەممە ٢٠ کانوونی دووەم سازبکرێت، لە زاری سەرچاوەیەکەوە باس لەوە دەکات " هەموو ئامادە سازیەک کرابوو تا سبەی شەممە سەرکردایەتی یەکێتی لە سلێمانی کۆببێتەوە، بەڵام لەسەر داوای هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کۆبوونەوەکە دواخراوە".
سپی میدیا سەبارەت بە هۆکاری داواکردنی دواخستنی کۆبوونەوە لەلایەن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە وەک لە هەواڵەکی پێشوودا هاتووە" هۆی دواخستنی لەلایەن هێرۆ ئیبراهیم گەڕاندەوە بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی پێشووی سەرکردایەتیدا ئەو زۆرینەیەی سەرکردایەتی کە دەنگیان لەسەر هەڵوەشانەوەی مەکتەبی سیاس داوە ، ئێستا نەک کەمبوونەتەوە، بەڵکو زیادیان کردووەو بوونەتە ٣٠ ئەندام لە کۆی ٥٢ ئەندامی سەرکردایەتی، بەمەش هیچ هیوایەک بۆ مانەوەی ئەم مەکتەب سیاسیەی ئێستا نامێنێتەوە".