شەڕڤان دەروێش، فەرماندەیەکی یەپەگە لە ناوچەی منبەج کە دەکەوێت باشووری رۆژهەڵاتی عفرینەوە رایگەیاند" هێرشی تورکیا تێکدەشکێت".
شه‌ڕڤان ده‌روێش، وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی منبیج و ده‌وروبه‌ریی، به ڕۆژنیوزی، وت:"له ڕۆژی ئازادکردنی منبیج-ه‌وه هه‌تا ئیستا ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورک، هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی منبیج ده‌کات، چه‌ندین جار هێرشی کردووه‌ته سه‌ر، بەڵام نەیتوانیوە هیچ ئەنجامێک بەدەست بخات".
لە ئیوارەی دوێنێوە دەوڵەتی تورک بەچڕی هێرشەکانی بۆسەر عەفرین دەستپێکردووە بە ئامانجی داگیرکردنی، لە بەرامبەردا شەڕڤانان وەڵامی توندی ئەو هێرشانە دەدەنەوە.
شه‌ڕڤان، ڕایگەیاند:"هێزه‌کانمان خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رگریمان پته‌وترکردووه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک بیه‌وێت هێرش بکات، هیچ گومانمان نییە ده‌توانین هێرشه‌کانیان تێک بشکێنین".
وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبیج، ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر هێرشێک ببێت مافی وه‌ڵامدانه‌وه به‌کارده‌هێنین، ئه‌گه‌ر هێرش زیاتر ببێت له عه‌فرین، ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ر-دا خۆمان ده‌خه‌ینه ژێر فه‌رمانی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (قه‌سه‌ده)، ئه‌وکات به‌گوێره‌ی بڕیاری قه‌سه‌ده، جوڵه ده‌که‌ین.
له‌کۆتایی قسه‌کانیدا، شه‌ڕڤان ده‌رویش، وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبیج، وتی: ئه‌و بیده‌نگییه‌ی که ده‌بیندرێت و ڕێگه‌دان به هێرشی ده‌وڵه‌تی تورک، له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌رمه، ئێمه جیهان-مان ئارامتر کرد و له‌پێناو مرۆڤایه‌تیی شه‌ڕی تیرۆری نێودەوڵەتییمان کرد، ئێستاش ئه‌رکی مرۆڤایه‌تیی و ڕای گشتیی جیهانییه، پاڵپشتی له شه‌ڕڤانان بکه‌ن.