سەرۆکی کانتۆنە فیدراڵیەکانی رۆژئاوا:
هەڵوێستی روسیا سەرشۆڕانەیە

سەرۆکی کانتۆنە فیدراڵیەکانی رۆژئاوا، هەدیە یوسف رایگەیاند" مێژووی رووسیا پڕە لە هەڵوێستی سەرشۆڕان و هەڵوێستی ئەمجارەشی درێژکراوەی ئەوانەی پێشوویەتی و نامۆ نییە".

سەرۆکی کانتۆنەکانی فیدراڵیەتی باکوری سوریا ( رۆژئاوای کوردستان )، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هاوار نیوز لەسەر دەستپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عفرین رایگەیاند" بۆ ئەوان ئەم هەڵوێستەی رووسیا شتێکی چاوەرواننەکراو نەبوو، هەروەها نەبوونی ئیرادە دەوڵەتی سوری کارئاسانی بۆ داگیرکاری تورکیا دەکات".

هەدیە یوسف هەڵوێستی روسیا بە نا بەرپرس ناوزەد دەکات و داوا  لەخەڵکی هەموو کوردستان لە پارچەکانی تر دەکات هەریەکەو لە شوێنی خۆیەوە دژی ئەو هێرشکاریەی دوژمنکارانەی تورکیا بوەستێتەوە.
  
ئەو بەرپرسەی رۆژئاوا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە چۆن شکۆی داعشیان شکاند، هاوشێوەی ئەوەش شکۆی تورکیا دەشکێنن و ئەو لەشکرکێشیە تێکدەشکێنن و " عفرین سەرەتای کۆتایی رژێمی ئۆردوغانە.
هەدیە یوسف هەڕەشە دەکات و دەڵێت" هێشتا شەر دەستیپێنەکردووە".



AM:10:49:21/01/2018