یەپەگە: هێرشێکی سووپای تورکیایان شکاند

بەیانی ئەمڕۆ ٢١ ی کانوونی دووەم تورکیا هێرشی پیادەی راگەیاندو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە چوونەتە خاکی عفرینەوە، یەپەگە کەمێک لەمەو پێش رایگەیاند "ئەو هێرشەیان تێکشکاندووە".
 
یەکینەکانی پاراستنی گەل بلآویکردەوە کە ئەو هێرشەی سووپای تورکیایان شکاندووە کە ئەم بەیانییە کردیانە سەر عەفرین لە سنوورەوە.

پێشتر ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە ئەو هێزە ئیسلامیانەی کە سەر بە تورکیان و بە سووپای ئازاد ناسراون بە پاڵپشتی هەموو جۆرە چەکێکی تورکی دەستیان بەهێرشکردن کرد بۆ سەر شاری عفرین.

شەوی رابردوو بینالی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند " سبەی هێرشی پیادە بۆ سەر عفرین دەستپێدەکات".

ئەو هێرشانەی تورکیا بە تیشکی سەوزی روسیا دەستیپێکرد.

هەرچەندە ئەمریکیەکان دژی ئەو هێرشەن، بەڵام فەرماندەیەکی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە تورکیا ئاگاداریان کردوونەتەوە لە پلانی شەڕەکە.




PM:12:21:21/01/2018