داوا لە پەرلەمان‌و حکومەتی هەرێم دەکرێت لەسەر عفرین هەڵوێستی هەبێت

فراکسیۆنی " نەتەوەیی " لەسەر هێرشی سووپای تورکیا بۆ سەر شاری عفرین داوای هەڵوێست لە پەرلەمان و حکومەتی .
.هەرێمی کوردستان دەکات
لە بەیاننامەیەکدا کە نێردراوە بۆ سپی، فراسکیۆنی نەتەوەیی، دەڵێن" لە ٢٤ کاتژێری ڕابوردودا سوپای داگیرکەری تورکیا بەشێوەیەکی دڕندانە ھێرشێکی سەربازی خەست و خۆڵی بۆسەر بنکەکانی شەڕڤانان و ھاوڵاتیانی مەدەنی بێ چەک لە عەفرین دەست پێکردوە، ئەویش بە پاساوی دابینکردنی ئاسایش بۆ سەر سنورەکانی خۆی. ئەم کردەوە دڕندانەیەی دەوڵەتی تورکیا کە بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت پێچەوانەی ھەموو ئەو ڕێساو قانونانەیە کە خۆرئاواییەکانە".

فراکسیۆنی نەتەوەیی، داوا لە لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان، پارلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین، کە ھەڵوێستی جددی و ڕاشکاو و یەکگرتویان هەبێت و دەڵێن" ھەموولایەکمان بە ئادرەسی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ڕەوانە بکەین بەو وڵاتانەی خۆرئاواش کە پسپۆڕن لە نوسینەوەی قانونەکانی پارێزەری مافی ئینسان و لافی مەدەنیەت بەسەر جیانیاندا لێ دەدەن دەڵێین: ھیچ کام لەو جاڕنامە (بەحساب) مرۆڤانانەتان ھەتا ئێستا شمولی گەلی کوردستانی نەکردوە، بۆیە  ئەگەر ھێشتا زەڕڕەیەک ویژدان و شەرمتان تێداماوە کۆتایی بەم ھێرشە نابەرابەرە دڕندانەیەی دەوڵەتی تورکیا بێنن لە عەفرینی کوردستان".

تا ئێستا بەفەرمی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم و هەردوو حیزبی پارتی ویەکێتی لەسەر ‌هێرشی تورکیا بۆ سەر شاری عفرن هەڵوێستیان رانەگەیاندووە.



PM:06:08:21/01/2018