تەندروستی عفرین ژمارەی قوربانییەکانی هێرشی تورکیای بۆ سەر عفرین بلآوکردەوە

تەندروستی شاری عفرین ژمارەی ئەو قوربانییانەی بلآوکردەوە کە لە دوو رۆژی رابردوودا بۆ هۆی بۆردمانەکانی سووپای تورکیاو هاوپەیمانەکانیەوە گیانیان لەدەستداوەو بریندار بوون.

میدیاکانی رۆژئاوا راگەیاندنێکی تەندروستی شاری عفرینی بلآوکردەوەو ئاشکرای کرد تا ئەم راگەیاندنە، لە ئەنجامی هێرشی سووپای تورکیا و فڕۆکەکانی و لەئەنجامی بۆردومان و هێرشی ئەو ولآتەو هاوپەیمانانی ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

تەندروستی عفرین بلآویکردەوە کە ژمارەی بریندارەکان ٢٨ بریندارە.

لە رۆژی شەممە ٢٠ کانوونی دووەم سوپای تورکیا و هاوپەیمانانی هێرشێکیان بەهەموو جۆرە چەکێک دەستپیکردووە بۆ سەر شاری عفرین و شارەدی و گوندەکانی ئەو کانتۆنە.



PM:12:56:22/01/2018