وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرینه‌وه له‌گفتوگۆدان و هاوکات نیگەرانی دەردەبڕێت بەرامبەر بوونە قوربانی هاوڵاتیانی مەدەنی.
ڕیكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سه‌ر عه‌فرین له‌گفتوگۆداین، واشنتۆن ده‌یه‌وێت بزانێت ده‌توانێت چی بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر توركیا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی، "نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له‌به‌رچاو ده‌گرین، به‌ڵام ده‌بێت ئارامی بۆ ناوچه‌كه بگه‌رێته‌وه".
نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی پیشاندا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ی له‌عه‌فرین بوونه‌ته قوربانیی.
رۆژی شەممە 20ی كانوونی دووەمی 2018، سوپای توركیا بە بەكارهێنانی هێزی ئاسمانی، زەمینی لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی "چلی زەیتون" هێرشی بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد و ژمارەیەك هاوڵاتی و شەڕڤان شەهید و برینداربوون.