یەپەگە چالاکیەکانی سێ رۆژی هێرشی تورکیا بۆ سەر عفرین بڵاودەکاتەوە

ئەمرۆ لە سێهەمین ڕۆژدا هێرش و پەڵامارەکانی سوپای تورک بۆ سەر کانتۆنی عەفرین بەردەوامە و شەڕڤانان زەبری قورس لە سوپای تورکیا دەدەن. لەکۆی زیانەکانی سووپای تورک و هاوپەیمانەکانی٤٠چەکدار لە عەفرین کوژراون و ٣٠٠ی دیکەش بریندار بوون.
 
بە پێ زانیاریەکانی ئاژانسی هاوار ئەمرۆ هێزەکانی سوپای تورک و هاوپەیمانەکانی بەردەوام هەوڵیان داوە خاڵە سنوریەکان ببەزێنن و هێرشەکانیان بۆ سەر سەنگەرەکانی شەڕڤانان بەردەوام بووە.
لە گوندی ناو بووریش شەڕڤانان لە دژی سوپای تورکیا چالاکیان ئەنجام داوە و هێرشەکانی تورکیایان تێکشکاندوە.

لە ناوچەی ڕاجوش دوو تانکی دیکەی توکیا لە لایەن شەرڤانانەوە تێکشێنران و ژمارەیەک ئەندامی هێزەکانی تورکیا کوژران.
لە ئەنجامی بۆردمانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ١٧هاولاتی شەهید بوون و ٢٨ی دیکەش بریندارن کە لە ناویاندا منداڵانیش هەن.
ئەمە لە کاتیکدایە کە ئەردوغان بانگەشەی ئەوە دەکات کە سوپاکەی لە عەفرین هێرش ناکاتە سەر خەڵکی مەدەنی.
 
هەر ئەمرۆ هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ڕایگەیاند کە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە عەفرین 
٤٠ئەندامی هێزەکانی تورکیا و چەتەکان لە چالاکی شەڕڤاناندا کوژراون و ٣٠٠ی دیکەش بریندار بوون.



PM:10:31:22/01/2018