چەمچەماڵ....گوللـە ئاربیجییەک نرا بە ماڵی بەڕێوەبەری پۆلیسەوە

بەیانی ئەمڕۆ گوللـە ئاربیجیەک نرا بە ماڵی بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی چەمچەماڵ و بەو هۆیەوە دایکی برینداربووە.


جەلال محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی چەمچەماڵ، بە "سپی میدیا"ی  ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، گوللـە ئاربیجیییەکە نراوە بە ماڵەکەمەوە و دایکم برینداربووە.

ڕاشیگەیاند لە ئێستاشدا دایکی لە نەخۆشخانەی شۆڕش لە شاری سلێمانی لەژێر چاودێری پزیشكدایە و وتیشی، هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ کەسدا نییە و تائێستاش نازانێت کێ ئەو کارەی ئەنجامداوە.

وتیشی "تیمەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە دەستیان پێکردووە".

ئاری فاتیح



AM:10:38:23/01/2018