لەبارەی دۆخی عەفرینەوە پەرلەمانتارێكی كوردی سوید بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەكات و داوا دەكات حكومەتی سوید ئەو هێرشانەی توركیا شەرمەزار بكات
جەبار ئەمین، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی سوید لە بانهێشتنامەیەكدا بۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پێشێلكاریەكانی ئەردۆغان سەبارەت بە مافەكانی مرۆڤ و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین خستۆتەڕوو.
ئەو پەرلەمانتارە داوادەكات حكومەتی سوید پاڵپشتی لە داوای فەڕەنسا بۆ وەستاندنی هێرشەكانی سەر عەفرین بكات و باڵوێزی توركیا لە سوید بانهێشت بكات و لە ناڕەزایی حكومەتی سوید ئاگادار بكرێتەوە.
لە بانهێشتنامەكەدا ناوبراو چەندین پرسیاریشی ئاڕاستەی وەزیری دەرەوەی سوید كردووە سەبارەت بە ڕەوشی عەفرین و داوای وەڵامی ڕوون و ئاشكرایكردووە.