ئۆردوغان: بە دوو هەزار فرۆکەی شەڕکەرەوە بەردەوام دەبین

تەیب ئه‌ردۆغان جەخت لەسەر بەردەوامی هێرشکردنە سەر عفرین دەکاتەوەو ئاشکرای دەکات " به‌ پێنج هه‌زار بارهه‌ڵگر و دوو هه‌زار فڕۆكه‌ی پڕ له‌ چه‌ك، پڕچه‌ككراوه‌ ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت".

ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویکردەوە، ئه‌ردۆغان لە میانی ٤٤ەمین کۆبوونەوەی موختارەکاندا وتی "پیلانی ئەوانەی کە تەماحی جۆراوجۆریان لە ناوچەکەمان هەیە و بریتییە لەوەی لە رێگەی بەکارهێنانی خۆمانەوە زیانمان پێ بگەینن، جارێکی دیکە هەڵوەشاندەوە. ئینشائەڵڵا لە منبجەوە دەست پێدەکەین و بە درێژایی سنوورەکانمان ئەم پیلانە تێکدەدەین و ناوچەکەمان لەم بەڵایە پاک دەکەیەنەوە".

سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند " لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون شەهید و بریندارمان هەیە، لەگەڵ سوپای سووریای ئازادیش 7 بۆ 8 شەهیدمان هەیە لە ماوەی ئەم چوار رۆژەدا. لە لایەنی بەرامبەریش 268 کەسمان کوشتووە. بە پێداگرییەوە سوور دەبین لەسەر بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکە تا ئەو کاتەی ریشەیان دەردێنین".




PM:05:44:24/01/2018