تورکیا سەرکێشەیەکی گەورە دەکات
بەپێ هەندێک زانیاری لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا سووپای تورکیا لە شکرکێشیەکەی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان فراوان دەکات و هێرش بۆ سەر شاری منبەجیش دەستپێدەکات.
بەپێی ئەو زانیاریانە کە لە چەند سەرچاوەی رۆژنامەوانی بیانی و چەند سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانییەوە دەستی سپی کەوتووە تورکیا لە سەرەتای هەفتەدا تورکیا هێرشەکەی فراوان دەکات و پەلاماری شاری منیبەج دەدات.
بەپێی بۆچوونی چاودێران ئەم هەنگاوەی تورکیا کێشەی زۆر گەورە بۆ ولآتە دروستدەکات و رووبەرووی ئەمەریکاو هاوپەیمانانی دژی داعش دەبێتەوە.
شاری مینبەج 14 ی ئازاری ٢٠١٦ لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتی لەژێر چەتری ئاسمانی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی ئەو شارە ئازادکرا، ئاسمانی ئەو شارەش بەپیی رێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و رووسیا لەژێر کۆنترۆڵی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی دژی داعشیدایە.
PM:10:21:24/01/2018