پەرلەمانتارێک: چاوەڕوانی پاشەکەوتی مووچە نەبن

پەرلەمانتاری کۆمەڵ، سۆران عومەر دەڵێت" خەڵك چاوەرێی‌ مردووی‌ قەبرستان بێت بێتەوە بۆ ماڵەوە، چاوەرێی‌ گەرانەوەی‌ ئەو موچانە نەبێت كە حكومەت پاشەوكەوتی‌ كردووە".

سۆران عومەر، ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان لە پشكی كۆمەڵی ئیسلامی بەمیدیای حزبەكەی ڕاگەیاندووە، هەرێم موچەی‌ سێ‌ مانگی‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ پاشەكەوتكردووە، ئەو موچەیەی‌ ئێستاش دابەشی‌ دەكات، موچەی‌ مانگی‌ یەكی‌ ئەمساڵە، بەڵام جورئەت نەكات ئەو راستیە بە خەڵك بڵێت.

پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵ لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت "چارەنوووسی‌ موچە پاشەكەوتكراوەكانی سێ‌ مانگی ساڵی 2017 وەك ساڵانی پێشووی لێ هات ، بۆیە خەڵك چاوەرێی‌ گەرانەوەی‌ ئەو موچانە نەبێت كە حكومەت پاشەوكەوتی‌ كردووە".

ڕاشیگەیاندووە، ئەو مووچەی بڕیارە عیراق بۆ وەزارەتەكانی پەروەردە وتەندروستی بنێرێت بۆ مانگی 1ی ساڵی 2018یە نەك ساڵی ڕابردوو.



PM:08:55:25/01/2018