داعش له‌ناوچه‌یه‌كی نێوان بێجی و شه‌رگات له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، هێرشیان كرده سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى و کوژرا و بریندار هەیە.
ئه‌فسه‌رێكى پۆلیس له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، ڕای گه‌یاندووە "له‌سه‌ر ڕێگاى نێوان گوندى نه‌مل و خانۆكه له‌نێوان بێجی و شه‌ڕگات له سنوورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، گروپێك له چه‌كدارانى داعش، هێرشیان كرده سه‌ر چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره، ئاشكراشی كردووه، كه چه‌كدارێكى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى كوژراوه و شه‌ڕیش به‌رده‌وامه، وتیشی "هێرشه‌كه‌ى داعش زۆر له‌ناكاو و به‌هێز بووه".