کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕاوێژکاری ئەنجام دەدات و پارتیش بەشداری کۆنگرەکە نیە.
پەیامنێری سپی لە شوێنی کۆنگرەکەوە لە هۆتێل هایکریستی شاری سلێمانی ڕایگەیاند "کۆنگرەکە راوێژکاریە لەسەر دۆخی کوردستانی گەورە و ھێرشی سەر عفرین و دۆخی باشورو باکورو رۆژەھەڵات".
هاوکات لە کۆنگرەکەدا کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان و نوێنەرانی لایەنەکان و کۆمەڵگا کە نزیکەی ٤٠٠ کەس دەبن بەشدارن.
پەیامنێری سپی ئەوەشی ئاشکراکرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری کۆنگرەکەی نەکردووە وپێشتریش لە کۆنگرەکانی ڕابردوودا بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" بەشدار نەبووە.