ئەگەر دەتەوێت ژەمێکی بەسودو ئامادە بکەی ئەوا با هەمیشە خەیار لەسەر سفرەکەت
بێت، لەبەر ئەوەی خەیار یەکێکە لەو خواردنانەی کە سودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی ودژی چەندین نەخۆشیە.
لەسودە هەرەگرنگەکانی:
- دژی نەخۆشی شەکرەیە
- دژئۆکسانە
بۆیە دەبێتە هۆی لەناوبردنی ژەهری جەستە
- یەکێکە
لەو خۆرکانەی کە کاریگەریەکی باشی هەیە لەسەرنەرم کردن وساف کردنی پێست و هەروەها دژە
پیریە.
- یارمەتیدەرێکی
باشە بۆ ئەوکەسانەی کە کێشەی قەبزیان هەیە.
- پارێزگاری
لەدڵ دەکات دژی نەخۆشی لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی باش پۆتاسێۆمی تێدایە .
- پەستانی
خوێن کەمدەکاتەوەو لە توشبون بە سەکتە دەتپارێزێت.
- مێشک
دەپارێزێت لە نەخۆشیە دەمارییەکان و هەوکردن.
- دژە
هەوکردنە و جەستە دەپارێزێت لە توشبون بە نەخۆشە شێرپەنجەییەکان.
- دەبێتە
هۆی نەهێشتنی ئازار لەبەرئەوەی دژە هەوکردنە ئەمەش وادەکات کە ئازاری جەستە نەهێڵێت.
- چارەسەری
سەرئێشە دەکات.
- بۆنی
ناخۆشی دەم ناهێڵێت
- پارێزگاری
لە ئێسکەکان دەکات لەبەر ئەوەی خەیار سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین K یە.
- کێشی
لەش زیاد ناکات بەهۆی کە ئەوەی ڕێژەیەکی کەم کالۆری تێدایە.
سەرچاوە: Health 4U tube
وە:هە-ف