نەوەی نوێ هاوپەیمانێتی رادەگەیەنیت

بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئارام سەعید رایگەیاند" سبەینێ جوڵانەوەی نەوەی نوێ هاوپەیمانێتییەک بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێم و عێراق ڕادەگەیەنێت".

 ئارام سەعید بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە لێدوانێکدا بۆ سپی وتی " هاوپەیمانێتییەکە ئەو هێزانەی تێدانییە کە پێشتر لە دەسەڵاتدابوون، بەڵکو لەگەڵ ئەو هێزانەدا هاوپەیمانێتی دەبەستن کە پێشتر بەشداری دەسەڵاتیان نەکردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تەواوی زانیارییەکان لەبارەی هاوپەیمانێتییەکەیانەوە ئاشکرا دەکەن.

بەبپێی زانیارییەکانیی سپی ئەو هاوپەیمانێتیە لەگەڵ تاڤگەری ئازادی و بەرەی دموکراسی گەل.

رۆژی یەکی مانگی ١٠ ساڵی رابردوو، بە بەشداری ژمارەیەک کەسایەتی و گەنجی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، جوڵانەوەی نەوەی نوێ راگەیەنراو دواتر لە هەردوو کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و بەغداد جوڵانەوەکە مۆڵەتی فەرمی پێدرا بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا.

رۆژی پێنجی ئەم مانگە، جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە بەشداری نزیکەی ٣٠٠ کەس، یەکەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری سلێمانی بەست و بە دەنگی ١٧٦ ئەندامی کۆنگرەکە شاسوار عەبدولواحید بە سەرۆکی جوڵانەوەکە هەڵبژێردرا.



PM:07:17:28/01/2018