نرخی بەنزین هەرزان دەبێت

نرخی بەنزین لە نێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان جیاوازی هەیە و لە هەولێر نرخی بەنزین بەرەو بەرزبوونەوە چووە و لە شاری سلێمانیش نرخەكەی دابەزیوە.

ئەمڕۆ دووشەم 29ی كانوونی دووەم، سۆران عەبدولغەفوور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕاگەیاند، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە هەوڵەكان دەستی پێ كردووە بۆ دابەزینی نرخی بەنزین و لە یەكەم هەوڵیشدا نرخی بەنزین 25 تا 50 دینار دابەزیوە.

وتیشی "هەوڵ هەیە كە هەفتەی داهاتوو نرخی بەنزین بە ڕیژەیەكی زیاتر داببەزێت و لێكۆڵینەوەیش لە كوالێتی بەنزین بكرێت بۆ ئەوەی كێشە بۆ هاووڵاتییان دروست نەبێت".

لەئێستادا نرخی بەنزین لە سلێمانی بۆ جۆری سۆپەر بە 850 دینارە و بۆ جۆرەكانی تریش  750 دینارە لە كاتێكدا پێش دابەزینی نرخەكان بۆ هەر یەكێكیان 25 بۆ 50 دینار زیاتر بوون.

هاوكات لە شاری هەولێر ماوەی هەفتەیەكە نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە بە قسەی نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی ناوەندی هەولێر، گران بوونی نرخی بەنزین پێوەندی بە گرانبوونی مادەكانی بەنزین دروست كردن هەیە.



PM:08:51:29/01/2018