مرۆڤ پێش مردنی بەچەند ساتێکی کەم چی دەبینێت

بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی هەموو مرۆڤێک پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات بە ٤ چرکە هەندێک ساتی ژیانی بیردەکەوێتەوە.

زانکۆی مەشیگانی ئەمریکا یەکەم زانکۆ بوو توانی پیشەنگ بێت لەم بوارەدا بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر (جیمۆ بۆرجین) بۆیە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کەسانەی کە لە ساتەوەختی مردندان بەتیابەتی ٤ چرکەیەک پێش مردن توانای مێشکی سێ هێندە زیاد دەکات.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە داوە ٤ چرکە پێش مردن چالاکیەکانی مێشک بە شێوەیەک زیاد دەکات کە ئەو کەسە تەواوی یادگاریەکانی لە منداڵیەوە تا تەمەنی گەورەی دەکەوێتەوە بیر، لە هەمان کاتدا توێژینەوەکە ئەوەی سەماندووە کە هەموو کەسێک دوای مردن ٣٠ چرکە مێشکی کار دەکات.



PM:11:54:30/01/2018