میدیاکانی رۆژئاوای بکوردستان رایدەگەیەنن کە ئەمڕۆ رێكه‌وتی 31 ی کانوونی دووەم سوپای توركیا ده‌ستیكردووه به تۆپبارانكردنی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین.
ئەو میدیایانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن تۆپبارانی سووپای تورکیا بەخستی گەڕەکی ئەشرەفیەی ناوەندی شارەکەی گرتۆتەوە
به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان، له ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كه‌ی سوپای توركیادا بۆ سه‌ر ناوه‌ندی شاری عه‌فرین، چه‌ندین هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید و برینداربوون كه له نێویاندا ژن و منداڵ هه‌یه.
ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 31 ی کانوونی دووەم دوانزە رۆژ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، به‌ڵام تائێستا له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه هێرشه‌كان تێكشكێنراوه و ده‌یان سه‌ربازی سوپای توركیا كوژراون.