حکومەتی هەرێم لەسەر ناردنی ٢٥٠ ملیارەکە روونکردنەوە دەدات

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەسەر ٢٥٠ ملیار دینارەکە دەدات و دەڵێت "تا ئێستا بەفەرمی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە ئاگادارنەکراونەتەوە لەسەر ئەو پارەی کە رەوانەی ھەرێم کراوە، کە بۆچی رەوانە کراوە".

سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم بە ماڵپەڕی خەندان-ی راگەیاند " بانکی ناوەندی لەبەغدا بۆ لقی خۆی لە ھەولێر، پارەکەی ناردووە، وەک کارێکی بانکی خۆی".

وتەبێژی حکومەت لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت"بەفەرمیی حکومەت ئاگادار نەکراوەتەوە، کە پارەکە بۆ ھەرێمە یاخود ن"..

٢٩ی کانوونی دووەم ەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری گۆڕان رایگەیاند" ٢٥٠ ملیار دینار لە بەغداوە رەوانەی ھەرێمی کوردستان کراوە بۆ خەرجکردنی مووچەی ھەردوو وەزارەتی دارایی و تەندروستی ھەرێ".



PM:04:09:31/01/2018