به‌رپرسی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، كۆمپانیای نۆكان گروپ كه كۆمپانیایه‌كی یه‌كێتیه به یه‌كێك له سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان ناوزەد دەکات.
غالب محەمەد به‌رپرسی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " گروپی نۆكان پێكهاتووه له چه‌ند كۆمپانیایه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنان وپیشه‌سازی و له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا و له زۆر بواردا كار ده‌كات وه‌ك ( پیشه‌سازی ، نه‌وت ، پاڵاوگه ، ده‌رمان ، جگه‌ره ، گۆاسته‌نه‌وه‌ی نه‌وت ، گۆاستنه‌وه‌ی و فرۆشتنین غازی ماڵان ،ئه‌نته‌رنێت ، كشتوكاڵ ، موڵك ،هێڵی هاتووچۆی هاوڵاتیان به پاس ، ئاڵتوون ، به‌نزین خانه ، موڵكی تر وه‌ك زه‌وی ، پێشانگای ئۆتۆمبێل ، هێنانی ئۆتۆمبیل ، هێلی ئاسمانی و بازرگانی ) وه به‌شێكی زۆری كاره‌كانی له پارێزگای سلێمانیه ، ئۆفیسی سه‌ره‌كی نۆكان گروپ له سلێمانیدایه ولقی له هه‌ولیر و به‌غدا و كه‌ركوك و خانقین هه‌یه ، وه‌هه‌ر وه‌ها لقی له دوبی و له‌نده‌ن هه‌یه ، دامه‌زراندنی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵانی نه‌وته‌كان ، ئه‌م كۆمپانیا سه‌ر به ئیداره‌ی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان".
غالب محەمەد دەڵێت " زۆربه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له دوای 2003 له پارێزگای سلێمانی جێ به‌جێ كراوه دراوه به‌م كۆمپانیا بێ ته‌نده‌ر" .
ناوبراو ئاشكراشی كردووه" لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت به‌شێكی زۆری گه‌نده‌ڵی له بواری نه‌وت و پرۆژه‌كانی تر كه له سه‌روه باسمان كرد ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌م كۆمپانیا كه سه‌ر به یه‌كێتی تیه ، ده‌ست ده‌به‌ێت یۆ هه‌ر چومگه‌یه‌كی بازرگانی و پیشه‌سازی له سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان ده‌بینیت به‌شێكی ئه‌م كۆمپانیا تێدایه كه خزمه‌ت به حزب و بنه‌ماڵه ده‌كات ، هیچ باجێكیش نادات و ئه‌گه‌ریش باج بدات به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌یدات" .