کچە ئەکتەرێکی کورد لە فلمێکی سینەمایی جیهانیدا دەوردەبینێت

خانمە ئەکتەری کورد " پەرژین عەبدولڕەحمان " لە خوولی ٤١ هەمینی ڤیستڤاڵی جیهانی سینەمادا رۆڵێکی گرنگ لە فلێمکی جیهانی بەناوی " ئاماتۆردا " دەبینێت.
پەرژین عبدولڕەحمان لەخولی ٤١مینی یۆتۆبۆری فلیم فیستیڤاڵدا یۆتۆبۆری فلیم فیستیڤاڵ خولی ٤١ کەمین بەرێدەکات لەم خولەیدا ٣٩٩ فلیم نمایش دەکریت. لە فلیمی دریژ و کورت دەیان سیمینار و کۆڕ بەندیش دەگیرێت .
 بۆ دیبات کردن لەسەر فلیم لەم فیسیتڤا ڵە دا گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی فلیم بەشدار دەبن . دەستپێک و ئاهەنگی کردنەوەی فیستیڤاڵە کە بە فلیمی " ئەماتۆر" دەستی پێکرد لەبەرهەمهێنانی کۆمپانیای گەراج فلیم وە دەرهێنانی خانمە دەرهێنەری ناسراو گابرێلا پیشلەرە.
 ئەم خانمە خاوەنی خەلاتی باشترین دەرهێنانی لەسالی ٢٠١٢ وەرگرتووە لەسەر ئاستی سویدا لەفلیمی ( بخۆ،بنو و بمرە ). لەم فلیمەدا پەرژین عبدولڕەحمانی ئەکتەر بە رۆڵێکی ناوەند بەشدارە واچاوەروان دەکرێت ئەم فلیمە جێی سەرنجی هەوادارانی سیینەما بێت. 
گابرێلای دەرهینەر لەووتەیەکی کورتدا بەر لە نمایش کرنی فلیمەکە لە هۆلی دارکن ئارەزووی کرد کە ئەم فلیمە بەر بینەر بکەویت وە ووتی پێم خۆشە هەستێکتان تێدا بوروژێنێت. مەرج نییە خۆشتان بووێت. ڕەنگە توڕەبوون بێت یان بێزاری بێت، گابرێلا ئەوەشی دووپات کردوە کە پێی وایە دەبێت میتۆدی دروستکردنی فلیم بگۆڕیت ، دیارە لەدوای بینینی فلیمەکەیەوە زانیمان گابرێلا بۆ داوای گۆڕینی میتۆدی دروست کردنی فلیم دەکات . 
فلیمی ئەماتۆرکارێکی ڕەخنەگرانە یە لە کۆمەڵگای سویدی و لە شیوازی دروست کردنی فلیم و پەخشکردنەوە ی ڕاستیەکان .لە دۆخێکی میلۆدرامیدا فلیمی ئەماتۆر دەمانخاتە گریان و پیکەنین. .پەرژین عبدولڕەحمان ڕۆڵی دایکێک دەبینێت کە هانی کچە هەرزەکارەکەی دەدات بۆگوزارشت کردن لە خۆی وە بەدووی خەونەکانی بکەوێت. 
پەرژین دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانیە بەشی نواندن خاوەنی خەڵاتی باشترین کچە ئەکتەرە لە فیستیڤاڵی سێهەمی شانۆی کوردی لە نمایشی کارەکەرەکاندا لەکۆتایی هەشتاکانەوە تاکۆ ئەمڕۆ سەر قاڵی کاری نواندنە لە بواری فلیم و شانۆدا. لەوڵاتی سوید خاوەنی بڕوانامەی فلیمسازیە لەپەیمانگای باڵای یۆتۆبۆری. 
فلیمی ئەماتۆر لەیەکەم نمایشیدا کۆمەلێ سینەماکار و هونەر پیشەی ناسرو ئامادەی بوون. لەوانە ئەستێرەی جیهانی خاوەن خەلاتی ئۆسکار ئەلیسیا ڤیکاندەر و کە بەر لە دەست پێکی فلیمەکە ووتەیەکی هەبوو .هەر بە داوی ئەویش وەزیری ڕۆشنبیری سوید ئامادەبوو. ئەویش ووتەیەکی هەبوو ستیاشی فلیمەکەی کرد کە چەندین ئەکتە رو زمانی جیاواز لەم فلیمەدا بەکار هاتوە کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگای نوێ ی سویدیە . ئەم بەرهەمە وا بڕیارە لەمانگی مارسی ئەمساڵدا لە هۆڵەکانی سینما لەوولاتی سوید و نەرویج و دانیمارک وە هە ندێ ووڵاتی تری ئە وروپی پەخش بکریتەوە . بریارە بەشداری چەند فیستیڤالێکی جیها نیش بکات . یەکێک لەو فیستیڤاڵا نەی کەتاکو ئیستا بەشداری کردووە فیستیڤالی ڕۆتردام بووە لە هۆڵەندا .



PM:10:37:01/02/2018