بۆ دووربوونە لە نەخۆشییە پەتاییەکان پێویستە لە وەرزی زستاندا ئەم خواردنانە بخۆیت


خواردنی تەندروست نەک هەر لەزستاندا پێویستە بەڵکو زۆر گرنگە بۆروخساریش هەربۆیە هەمو کەسێ پێویستە لەوەرزی زستاندا زیاتر گرنگی بەخواردنە تەندروستەکان بدات بۆ پاراستنی سیستەمی بەرگریی لەش لە توشبون بە نەخۆشیە پەتاییەکان.

ئەوخواردنانەی کە پێویستە لەزستاندا بخورێت ئەمانەن:

- خواردنی ماسی بۆ دەسکەوتنی ڤیتامین D: وەک دەزانین لەوەرزی زستاندا کەمتر تیشکی خۆر لێمان دەدات کەمی تیشکی خۆریش واتە کەمی ڤیتامین D بۆیە خواردنی ماسی سەلەمۆن دەبێتە هۆی دابین کردنی ڤیتامین D بۆت.

- ئەوخۆراکان بخۆکە بەڤیتامین C دەوڵەمەندە: ڤیتامین Cزۆر گرنگە بۆ وەرزی زستان لەبەر ئەوەی دەوەستێتەوە دژ بە نەخۆشیە پەتاییەکان و بەرگری لەش بەهێز دەکات لەوانەش بیبەر هێلکەو گۆشت ، ترشەمەنیەکان.

- خواردنی سەوزەو میوەکان: خواردنی سەوزەو میوەکان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی لەش و بەهێز کردنی سیستەمی بەرگری، هەندێک لەو سەوزەو میوانەش وەک . گێزەر ، تەماتە، کەلەرم، هەروەها دروست کردنی زەلاتەی میوە و سەوزە.

- ئاگاداری ڕیخۆلەکانت بە: بۆ پاراستنی تەندروستی ریخۆڵەکان پێویستمان بە بەکتریای سود بەخش هەیە سەرچاوەی ئەم بەکتریایەش خواردنی ماستە کە زۆر پێویستە لەوەرزی زستاندا بخورێت.

سەرچاوە: Health & Healthy Foods

وە:هە-ف



AM:12:55:02/02/2018