بەشێک لە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە شەڕی عەفرین کشانەوە

بەشێک لەو گروپە چەکدارانەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە لەپاڵ تورکیا هێرش دەکەنە سەر عەفرین، بەرەو پارێزگای ئیدلب کشاونەتەوە.


ئاژانسی سپۆتینکی روسی ئاماژەی بەوە کردووە، بەپلان و بڕیاری سەرۆکایەتی ئەرکان و فەرماندەکانی سوپای روسیا، سوپای رژێم بەهاوکاری فرۆکە روسییەکان بەرەو شاری سەراقب کەوتووەتە رێ، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنیش لەشەڕی عەفرین کشاونەتەوە بۆ پارێزگاری لە سەراقب و ناوچەکانی ژێردەستیان.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەکە، ئەمە مانای وایە روسیا رێگری لە بەردەم ئۆپەراسیۆنی "لقی زەیتون" دروست دەکات.

دەشڵێت: کشانەوەی گروپە چەکدارەکان، جێبەجێکردنی ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا دەخاتە ژێر پرسیارەوە، دووریش نییە تورکیا ناچار بکات ئۆپراسیۆنەکە رابگرێت، لەبەرئەوەی لەکۆی ٣١ هەزار سەربازی بەشدار لە ئۆپراسیۆنی "لقی زەیتون"، ٢٥ هەزاریان چەکدارانی گروپە ئیسلامییە ئۆپۆزسیۆنەکانن، تورکیا تەنها شەش هەزا و ٤٠٠ سەربازی خۆی بەشداری پێکردووە.



AM:09:31:02/02/2018