ڕێككه‌وتنێكی سێ قۆڵی له‌نێوان توركیا و ڕوسیا و سوریادا كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی شاری عه‌فرین ناچار به‌كه‌وتن بكه‌ن و لە بەرامدا ناوچەیەکی فراوان ڕادەستی حکومەتی سوریا بکرێت.
ڕۆژنامه‌ی "دیار"ی لوبنانی بڵاویکردەوە ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ڕوسیا و سوریا و توركیا به‌ئاگاداری ڤلادیمێر پۆتن، سه‌رۆكی ڕوسیاڕێككه‌وتنێكیان ئه‌نجامداوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكرێت له‌گه‌یشتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌یه‌په‌گه له‌حه‌سه‌كه‌وه بۆ عه‌فرین، پاشان توركیا به‌ئاسانی بتوانێت عه‌فرین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری داگیربكات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە له‌به‌رامبه‌ر عەفریندا توركیا به‌ئاگاداری قه‌ته‌ر چه‌كدارانی به‌ره‌ی نوسره له350 گوندی ده‌وروبه‌ری پارێزگای ئیدلب ده‌كشێنێته‌وه، پاشان ڕێگه به‌سوپای سوریا ده‌درێت بچنه ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ره‌ی نوسره پاشه‌كشێیان لێده‌كات.
ماوەی دوو هەفتەیە ئۆپەراسیۆنی "چڵە زەیتون" لەعەفرین بەردەوامە و تا؟ئێستاب سوپای تورکیا نەیتوانیوە پێشڕەویەکی ئەوتۆ بکات..