"سپی" وردەکاری ئامادەکایەکانی کۆنگرەی یەکێتی ئاشکرادەکات

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لیژنەکانی تایبەت بە ئامادەکاری کۆنگرە پێکدەهێنێت و "سپی"یش ناوی سەرۆکی لیژنەکان ئاشکرادەکات.

کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە هێشتا کاەکەی ڕانەگەیەندراوە چەند لیژنەیەکی ئامادەکاری بۆ پێکهێندراوە.

بەگوێرەی نوسراوێک کە دەست "سپی میدیا" کەوتووە کۆمیسیۆنی ئامادەکاری کۆنگرەی چوارەم پێک دێت لە "قادر حەمەجان، رەفعەت عەبدوڵا، دلێری سەید مەجید".

هەر بەگوێرەی هەمان نوسراو لیژنەکانی ئامادەکاری کۆنگرە لە 15 لیژنە پێک دێن کە مەحمود سەنگاوی، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان و سەعدی پیرە، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیە گشتیەکان و شۆڕش ئیسماعیل، لیژنەی هەڵبژاردنەکان دەکات.

هەر بەگوێرەی نوسراوەکە د. یوسف گۆران وەک وتەبێژ دیاری کراوە و سمکۆ ئەسعەد وەک بڕیاردەر دیاری کراوە و لیژنەکانی دیکەش لەلایەک ئەندامانی سەرکردایەتی و کەسانی باڵای ئەو حزبەوە سەرپەرشتی دەکرێن.

دواکەوتنی کۆنگرەی یەکێتی لە ڕابردوودا زۆرترین ناکۆکی لەناو ئەو حزبەدا بەدوای خۆیدا هێناوە بەتایبەت دوای کۆچی دوایی تاڵەبانی کە لەلایەن سەرکردایەتی یەکێتیەوە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسی درا و تا ئێستاش باڵە ناکۆکەکان لەسەر وادەی کۆنگرە و هەڵبژاردنی دەستەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی ئەو حزبە ڕێک نەکەوتوون.



AM:12:17:04/02/2018