خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كان مانگرتنیان شكاند و بڕیاریاندا پێدانی كاره‌با به هاوڵاتیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه و ڕایدەگەیەنن "به فه‌رمانی پارێزگار چوار ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ده‌ستگیركران".
سه‌ردار حاجی ده‌روێش، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌دواداچوونی كێشه‌كان، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ له‌ژێر گوشارێكی زۆرداو دوای ده‌ستگیركردنی چوار ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، بڕیارماندا مانگرتنی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بشكێنین و كاره‌با بده‌ینه‌وه به‌هاووڵاتیان.
سه‌ردار حاجی ده‌روێش وتیشی "به‌داخه‌وه د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ده‌رگای به‌سه‌ر گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ خاوه‌ن مۆلیده‌كان داخستووه‌و هه‌ر ئه‌ویش مه‌فره‌زه‌ی ناردۆته‌سه‌رمان بۆئه‌وه‌ی ئه‌و چوار ئه‌ندامه‌مان ده‌ستگیر بكرێت".
تارق سه‌مین سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان رایگه‌یاند سه‌رجه‌م مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی كه ژماره‌یان 540 مۆلیده‌یه مانگرتنیان شكاندووه‌و كارده‌كه‌ن وتیشی، "تائێستا پاره‌ی مانگی یه‌ك كۆنه‌كراوه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر نرخه‌كه بگه‌یه‌نه ئه‌نجام".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕی زیادبوونی پاره‌كه بۆ هه‌ر ماڵێكی ئاسایی، هه‌زار بۆ 1500 دینار زیاد ده‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌وه ئه‌م دوو رۆژه كاره‌با نه‌دراوه به‌هاووڵاتیان.