جێگرەوەی دەمیرتاش دیاریکرا

ئامادەكارییەکانی هەدەپە بۆ ئەنجامدانی سێیەمین كۆنگرەی ئەو پارتە بەردەوامە و جێگرەوەی سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ هاوسەرۆکی هەدەپە دیاریی کرا.


ئاژانسی دۆغانی توركی بڵاویکردوەتەوە، پەروین بۆلدان، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، كاندیدە بۆ پۆستی هاوسەرۆكایەتی گشتی هەدەپە وەک جێگرەوەی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی گشتی زیندانكراوی پارتەكە.

هاوکات لەجێگای سەرپیل كەمالبای هاوسەرۆكی گشتی ئێستای هەدەپە، هەر یەك لە سەزای تەمەڵی و ساروهان ئولوچ كاندید دەكرین.

سەزای تەمەڵی، جێگری هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە لە كاروباری ئابوری و كومەڵایەتی بووە، هەروەها ساروهان ئولوچ، پۆستی جێگری هاوسەرۆكایەتی گشتی هەدەپەی لە كاروباری راگەیاندن و بانگەشەیە هەیە.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە هەدەپە ئەمڕۆ یان سبەینێ، بەفەرمی كاندیدانی هاوسەرۆكایەتی گشتی پارتەكە رادەگەیەنن.

بڕیارەی رۆژی 11ی ئەم مانگە، پارتی دیموکراتی گەلان سێیەمین كۆنگرەی خۆی لەشاری ئەنقەرە ببەستێت، ئەوەش لەکاتێکدایە هەردوو سەرکردە باڵاکانی ئەو پارتە هاوشێوەی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیكه ن یوکسەداغ و چەندین پەرلەمانتاری دیکەیان لە زینداندان.



PM:08:05:07/02/2018