دوای دەست لەکار کێشانەوەی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕێباز محەمەد حەملان، وەزیری دارایی و ئابوورییەوە ئەو پۆستەی وەرگرت.
بەگوێرەی نووسراوی فەرمیی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کە ڕۆژی 6ی ئەم مانگە واژۆ کراوە، ڕێباز محەمەد حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان، وەک وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە وەکالەت دیاری کراوە.
بەپێی ئەو نووسراوە فەرمی و وەزارییەی کە واژۆی نێچیرڤان ئەحمەد، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی لەسەرە، بڕیار دراوە سەرباری کاروباری وەزارەتەکەی خۆی، بە وەکالەت وەک وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان دەست بەکار بێت.
پاش بڕیاری کشانەوەی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ کە لەسەر پشکی کۆمەڵی ئیسلامی بوو، دەستی لەکار کێشایەوە.